ماستەرنامەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكرێت بە وتارێكی نێودەوڵەتی
رێكەوت رەشید ئەمین مەحمود مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە پلەی نایاب ماستەری لە ( ئەندازیاری میكانیك ) لە زانكۆی تاران بەدەستهێنا، هەروەها لەبەر گرنگی، ماستەرنامەكەی دەكرێت بە وتارێكی (ISI) نێودەوڵەتی و بڵاودەكرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ماستەرنامەكەی مامۆستا رێكەوت رەشید ئەمین مەحمود سەردانی ئەم لینكە بكەن.