ناونوسین بۆ “خولی چوارەمى پەرەپێدانى تواناکانى مامۆستا” لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دەستیپێکرد
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی چوارەمی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان(ڕێگاکانى وانەوتنەوە/طرق التدريس) بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە. خوازیاران لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا لە هەر فەرمانگەیەک بن یان کەرتى تایبەت وە یان بێکار لە ئەمرۆو دەتوانن سەردان بکەن و پێداویستیەکان بهێنن بۆ ناو تۆمارکردن.دوا کات بۆ خۆ تۆمارکردن بەروارى ٧/١١/٢٠١٧ رۆژى دوو شەمە کاتژمێر ١ ى پاش نیوەڕۆ .
کاتەکانى ناونوسین
رۆژانى ١ شەممە تا ٤ شەممە // کتژمێر ٩ تا ١ ى دواى نیوەڕۆ
پێداویستییەکانی بەشداربوون:
- کۆپی پێناسی باری شارستانی( یان کارتى نیشتمانى)
- کۆپی ڕەگەزنامە( یان کارتى نیشتمانى)
- یەک وێنە
- کۆپی بڕوانامە(ماجستێر/دکتۆرا)
- کۆپی بڕیاری کۆتایی یەکسانکردنی بڕوانامە
- لاری نەبوونی فەرمانگە