پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی هاوبه‌ش به‌ناوی (ناشناڵ پارك) له ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو جێ به‌جێ ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسه‌واره مێژوویی و كلتورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و به ئامانجی خستنه كاری هێزی مرۆیی و زانستی زانكۆكان له دروست كردن و بونیادنانی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی به ناوی (ناشناڵ پارك) ڕێككه‌وتتنامه‌یه‌ك واژۆ كرا له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی .
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه 25 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به یاوه‌ری به‌ڕێز پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و م. بخت‌یار شه‌ریف عبید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئهكادییمییهكانی زانكۆ سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی یان كرد له شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. پۆڵا ئازاد خانه‌قا به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرایه‌وه بۆ بونیادنانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی كلتوری و مێژوویی له ناوچه‌ی ( سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵوو) كه ناوچه‌یه‌كی پڕاو پڕ له مێژووی كۆن و نوێ ی گه‌له‌كه‌مان و خاوه‌ن ده‌ریایه‌ك له قوربانیدان له شۆڕشه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی كوردستان.
پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. پۆڵا ئازاد خانه‌قا به‌رپرسی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد و به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه پێویسته له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ش به هاوكاری هه‌ردوولایه و هێنانه ناوه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كاری نۆژه‌ن كردنه‌وه‌و دروست كردنی شوێنه‌واره‌كان ده‌بێت .
شایانی وتنه له 2015/1/20 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش به‌رهه‌می لێك نزیك بونه‌وه‌ی ڕابردووه ، وه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش پرۆژه‌ی له‌م جۆره دروست بكرێت.