سیمینارێک بۆ ئاشکراکردنی پرۆگرامی IYLEP بهڕێوهچوو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە24 ی تشرینی یهكهمی 2017 کاتژمێر 10:30 لەهۆڵی سیمیناری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ئاشکراکردنی پرۆگرامی IYLEP ، ئاڵوگۆڕی سەرکردەی لاوانی پێشەنگی عێراقی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بۆ خوێندکاری دواقۆناغی بەشی تەکنیکی ئەندازیاری گەیاندن شێوە عومەر حەمە خان بەڕێوە چوو، کەتێیدا چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
پڕۆگرامی IYLEP دووبارە بەردەستە بۆ هەموو خوێندکارانی دواناوەندی و زانکۆکان و سەرپەرشتیارەکان، پڕۆگرامێکی یەک مانگییەو خوێندکارانی وەرگیراو چانسی ئەوەیان پێدەدرێت لەڕێگەی کۆرسێکەوە کە لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنیان بەهێز بکەن و بتوانن یارمەتی کۆمەڵگەکەیان بدەن لەڕێگەی بیرۆکەو پڕۆژەکانیانەوە، هەموو تێچووی پڕۆگرامەکەش لەلایەن (کونسوڵخانەی ئەمریکی لەبەغداد)ەوە دابین دەکرێت.