خوێندكارانی وه‌رگیراو له ماسته‌ر ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و ڕونكردنه‌وه‌ی سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر خوێندنی خوێندكارانی ماسته‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018، بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕێکخەرانی خوێندنی باڵای کۆلێجەکان، رۆژی 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ھەموو ئەو خوێندکارانەی ماستەر کە مامەڵەی دەستپێکردن بە خوێندنەکانیان تەواوبووە.
له‌سه‌ره‌تادا پ.ی.د.سۆران سه‌عید یاریده‌رده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، كه تیایدا باسی له گرنگی قۆناغه‌كه و ئه‌و گۆرانكاریی و رێنماییه نوێیانه كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندن باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه ئه‌نجامدراون و هیوای خواست به‌پێ ی پلانی داڕێژراو سه‌رجه‌م كۆرسه‌كان ته‌واو بكرێن و ساڵیكی پڕ زانست و زانیاری بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
دواتر له‌لایه‌ن مامۆستایان پسپۆڕه‌وه روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان پێشكه‌شكرا سه‌باره‌ت وه‌رزه‌كانی خوێندن و وانه گشتییه‌كان و وانه تایبه‌ته‌مه‌نده‌كانی خوێندنی ماسته‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له 10/16 یه‌كه‌م وانه‌ی كۆرسی یه‌كه‌می ماسته‌ر ده‌ست پێده‌كات.
له‌كۆتاییدا وه‌رگیراوانی ماسته‌ر سه‌رجه‌م تێبینی و پرسیار و را و بۆچوونه‌كانیان خسته‌ڕوو.