Back

ئاگادارییەكی گرنگ بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات، كە جگە لە پەیج و وێبسایتی ڕەسمی وەزارەت بۆ وەرگرتنی زانیاری پشت بەهیچ سەرچاوەیەكی تر نەبەستن و ئەو پەیج و سایتانەش ڕوبەڕوی دادگا دەكاتەوە، كە زانیاری نادروست لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڵاودەكەنەوە. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ماوەیەكە چەند پەیج و سایتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاری و ڕوونكردنەوەی نادروست لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەخوێندكاران و قوتابیانی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەدەن، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم پەیجانە بۆ نمونە پەیجی (https://www.facebook.com/poli12amaday) و چەندانی دیكە دوور و نزیك بەهیچ شێوەیەك پەیوەندییان بە وەزارەتەكەمانەوە نییە و، ئەو زانیارییانەشی كە بڵاویدەكەنەوە هیچ بنەمایەكیان نییە و دورن لە ڕاستییەوە، هەربۆیە وەزارەت لە دادگا داوای یاسایی بەرامبەر ئەو پەیجانە تۆمار دەكات، بەتایبەت پەیجی (پۆلی ١٢)، لە هەمان كاتدا بەڕەسمی داوا لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان دەكات مۆڵەتی كاركردنی لێ وەربگرێتەوە، چونكە كاری دروستی خۆی ڕانەپەڕاندوە و، بە بڵاوكردنەوەی زانیاری نادروست خوێندكاران چەواشە دەكات. وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕاگەیاند: تەنها لە ڕێگەی وەزارت و ڕاگەیەندراوە ڕەسمییەكانی وەزارەتەكەمان و لێدوانەكانی وتەبێژی وەزارەت و بڵاوكراوەكانی وەزارەت لە وێبسایتی وەزارەت بەناونیشانی www.mhe-krg.org و، لاپەڕی ڕەسمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكی وەزارەت بەناونیشانی (www.facebook.com/mhekrg) كەناڵی رەسمی وەزارەتن و، دەتوانن لە ڕێگەی ئەو كەناڵانەوە بگەنە زانیاری دروست، بەپێچەوانەوە بەپێچەوانەوە ئێمە لە هیچ زانیاریەكی ئەو وێب سایت و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت پڕۆسەكانی (زانكۆ لاین) و، وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile