Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر له‌ خزمه‌ت ته‌رمی پیرۆزی مامدا

مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆژی سێشەممە 3-10-2017 لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. به‌ ئاماده‌بوونی پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ران و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و جه‌ماوه‌رێكی بێشوماری كوردستان و شاری سلێمانی پێشوازی له‌ ته‌رمی پیرۆزی مامی گه‌وره‌ كرد.. .دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی پیرۆزی مام جه‌لال له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌یشته‌‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیی، به‌ ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌ی بۆ سازكراو  دواتر به‌ره‌و‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌ڕێكرا،. ته‌رمه‌كه‌ی مام جه‌لال هه‌ر له ‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ تاوه‌كو مزگه‌وتی گه‌وره‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ده‌باشان‌ له‌نێو ئاپۆرایه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لێكرا، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ حه‌وت كاتژمێر گه‌یشته‌ ده‌باشان شوێنی به‌خاكسپاردن. ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار له‌ هاونیشتمانیان و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و پله‌داران و به‌رپرسانی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانی ئه‌وه‌ی دوپاتكردوه‌ كه‌ به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوه‌و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی ئلشتی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی بوه‌ .. .بڕیاره‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ 7-10 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی مام جه‌لال لە یاریگای سیروانی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەبچێـت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile