Back

ماوەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دووەم درێژکرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین) تارۆژى شەممە ڕێکەوتى٣٠/٩/٢٠١٧ بۆ دەرچووانى خولى یەکەم و دووەم درێژدەکاتەوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین, بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٤٨) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢) شەوى رۆژى شەممە رێکەوتى (٣٠/٩/٢٠١٧) بۆ دەرچووانى خوولى یەکەم و دووەمى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران, بەتایبەت خوێندکارانى خولى یەکەم کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە, لە ئێستادا دەتوانن بەهەمان شێوەى خوێندکارانى دەرچوى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەیی ئامادەیی سوودمەندبن و فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە. عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە, هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى خوولى یەکەم و دوەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین, کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو دوو رۆژەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile