Back

لەبەشی تەکنیکی میدیا تاقیکردنەوەی رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٢٠١٧/٩/٢٧ لە بەشی تەکینیکی میدیای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوەی ئەو رۆژنامەنووسانە بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆڕمی رۆژنامەنووسانیان وەرگرتبوو تا لەبەشەکەدا درێژە بەخوێندنی زانکۆیی بدەن. پ.ی. د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێریی رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ھەموو ساڵێک دەرفەت بۆ بەشێک لەرۆژنامەنووسان دەڕەخسێنن تاوەکو لەزانکۆ بەشێوەی ئەکادیمیی زانستی راگەیاندن بخوێنن. ساڵانە بەشی تەکنیکی میدیا شەش کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان تەرخان دەکات رۆژنامەنوسانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی و دەرچووی پەیمانگاکانیش دەتوانن فۆڕمی وەربگرن، بۆ ئەمساڵیش ١٥ رۆژنامەنووس کێبڕکێی بەدەستھێنانی ئەو شەش کورسییەی بەشی تەکنیکی میدیایان کرد. تاقیکردنەوەکەی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە بە ھەردوو شێوەی نووسین و زارەکی بەڕێوەچوو، کە ھەردووکیان ٤٠ نمرەی لەسەر بوو، ھەروەھا ٦٠ نمرەکەی دیکەش لەسەر ئەنجامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی یان دەرچووی بەشی پەیمانگا ھەژمار دەکرێت. یەکێک لە مەرجەکان بۆ رۆژنامەنوسانه ی بەشداربوو ئەوەیە دەبێت رۆژنامەنوسان بیسەلمێنن کە لانیکەم بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری رۆژنامەنوسیان کردوەو لەئێستاشدا بەردەوامن لەکارکردن، بۆ ئەوەش پێویستە سەندیکای رۆژنامەنوسان، یاخود دەزگایەکی راگەیاندن پاڵشتییان بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile