Back

سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کۆلێج و پەیمانگاکان دەکات

پاش ئەوەی سەرۆکی زانکۆی بڕیاری ئەوەیدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ پشووبێت لە سەرۆکایەتی زانکۆو بۆ کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵاتی تەواو درا بە راگرە بەرێزەکان، ئەمڕۆ یەک شەممە دەوامی ئاسایی لە کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی درێژەی ھەبووەو نەکراوە بەپشوو، بۆ ئەمەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی راگرو مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاکان دەکات. لەوبارەیەوە سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، ئەم ھەڵوێستەی راگرو فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێج و پەیمانگاکان ئاماژەیەکی روونە بۆ دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پرۆسەی خوێندن و رایی کردنی کارەکانی خوێندکاران و ھاوڵاتیان. سەرۆکی زانکۆ ووتیشی، ئەمڕۆ لەکۆلێج و پەیمانگاکان کاروباری خوێندکاران و پێشکەشکارانی خوێندن بە سیستمی ئێواران درێژەی ھەبووەو وەکو ھەموو رۆژێکی ئاسایی فێرخوازان فۆرمی تایبەت بە پێشکەشکردنی خوێندن بە سیستمی ئێوارانیان پێشکەشکراوەو کارەکانیان رایی کردووە. لەکۆتایی لێدوانەکەشیدا سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، ھەمیشە راگرو مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاکانمان بێ گوێدانە بارودۆخە ھەمووارو قەیرانەکان دەوامی ئاسایی خۆیان کردووەو نەیانھێشتووە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەماندا پەکی بکەوێت و خوێندکاران زیاناین پێبگات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile