Back

پەیامی سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە دەوامی سبەی یەک شەممە

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سبەی دەکاتە پشوو لە سەرۆکایەتی زانکۆو بۆ کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵات دەدات بە ڕاگرە بەرێزەکان. لە پەیامێکیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشووی فەرمی دەبێت و بۆ دەوامی کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵات دەدرێت بە راگرە بەرێزەکان. سەبارەت بە ھۆکاری ئەم بڕیارەشیان، سەرۆکی زانکۆ روونیکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ھاوکاریکردنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە ریفراندۆمی کوردستان ئەو بڕیارەیانداوە. سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەبارەت بەکۆلێج و پەیمانگاکان دەسەڵات دەدرێت بە راگرە بەرێزەکان و ئەوانیش بەپێی پێویستی و لەسەر بنەمای جیاوازی ناوچەی جوگرافی و شوێنی نیشتەجێبوون دەتوانن بڕیار لەسەر پشووی سبەی یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ی فەرمانبەران و مامۆستایانیان بدەن. جێی ئاماژەیە بڕیاروایە دوو شەممە ٢٥/٩/٢٠١٧ لە ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو رۆژەش لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile