Back

دوو فول سکۆلارشیپ پەسەندکرا

لەچوارچێوەی جێبەجێکرنی ناوەڕۆکی رێککەوتننامە لێکتێگەیشتنەکانی زانکۆمان و ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکان و زانکۆکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لەدرێژەی ھەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەگشتییەکان و ئەکادیمییەکان، دوو سکۆلارشیپ لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی کوردستان – سنە پەسەندکران. پاڵپشت بەڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان زانکۆمان و زانکۆی کوردستان ـ سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران. زانکۆمان دوو سکۆلار شیپی لەزانکۆی ناوبراو پێبەخشراو لەکێبڕکێیەکی دادپەروەرانەدا کە زانکۆمان ئە و دوو سکۆلار شیپەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ڕاگەیاندو ئە م دوو بەڕێزەی خوارەوە کاندیدکران و ئۆفەری فول سکۆلار شیپی ھەردوو بەڕێز، مامۆستا انور لەسەر میلاکی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لەئەندازیاری کارەبا (پاوەر)، ھەروەھا مامۆستا لوقمان لەسەر میلاکی پەیمانگەی تەکنیکی ھەڵەبجە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر لەکارگێڕی بازاڕگەری، گەڕایەوە. وێڕای پیرۆزباییمان بۆ ناوبراوان ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازین و ھیوادارین دوای تەواوکردنی خوێندن دوبارە بتوانن خزمەت بەپڕۆسەی خوێندن بکەنەوە لەزانکۆمان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile