Back

بانگەواز بۆ ئەندامێتی لە گروپەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سەنتەری توێژینەوە بە دوای توێژەری چالاك و پابەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەگەڕێت بۆ پەیوەندی کردن بەو گروپی توێژینەوانەی بەم دواییانە لە سەنتەرەکەدا پێکهێنراون. ئەندامی گروپی توێژینەوە دەکرێت ستافی وانە وتنەوە یان کارمەند بێت بە مەرجێك خولیا و توانای توێژینەوەی هەبێت لە یەکێك لەم بوارانەی خوارەوە:
  • کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵی
  • ئایندە بۆ ڕاپرسی و ڕای گشتی
  • وزەی بەردەوام و نوێبار
  • جێنۆساید و دیراساتی ژنان
  • دیراساتی ژینگەیی
ئەندامانی گروپەکانی توێژینەوە دەتوانن سوودمەندبن لەکەمکردنەوەی بەشی وانەوتنەوە (نیصاب) بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا ، بەمەرجی ڕەزامەندی بەشەکانیان. سەنتەری توێژینەوە هانی پڕۆژەی توێژینەوەی نێوپسپۆڕی و فرەپسپۆڕی دەدات؛ بەم شێوەیە، دەرگا بە ڕووی توێژەرانی بوار و زەمینەی جیاجیای پەیوەندیدار واڵا دەکات تا پەیوەندی بەم گروپەکانەوە بکەن. گروپەکانی سەنتەری توێژینەوە گروپی هەڵبژاردەن؛ بەم جۆرە، تەنها پێشکەشکاری خاوەن توانا و ئیتیکی بەرزی کارکردن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە ی کوالیتی باش بۆ گروپەکان هەڵدەبژێرین، دوای چاوپێکەوتن. تێبینی، تەنها پاڵێوراوە هەڵبژێردراوەکان پەیوەندیان پێوەدەکرێت بۆ چاوپێکەوتن. لە کاتێکدا سەنتەری توێژینەوە هەوڵ دەدات دەرفەتی یەکسان بڕەخسێنێت بۆ سەرجەم توێژەرانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ دەست گەیشتن بە ڕاهێنانەکانی بنیاتنانی توانای توێژینەوە و سەرچاوەکان ، لە ئێستا دا و وەك بانگەوازی یەکەم، تەنها ژمارەیەکی کەم لە توێژەران هەڵدەبژێردرێن. ئەرکە سەرەکییەکانی ئەندامانی گروپ هەر ئەندامێکی گروپ چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت کە:
  • چالاکانە بەشداربێت لە گەشەپێدان و  داڕشتنی پلانی پڕۆژەی توێژینەوە لە گروپەکەیدا،
  • چالاکانە بەشداری بکات لە کۆکردنەوە، شیکردنەوە، و لێکدانەوەی داتای جۆری و/یان داتای چەندی،
  • هاریکاری ئەندامانی نێو گروپ و گروپەکانی تری سەنتەری توێژینەوە بکات و  ئامادەیی تیابێت بۆ ئاڵوگۆری زانیاری لە کاتی کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی توێژینەوە،
  • پابەند بێت بە پلان، دوامۆلەت و خشتەی کارەکانی سەنتەری توێژینەوە،
  • ئامادە بێت لە کۆبونەوەکانی گروپەکەی (مەگەر ئەوەی پێشوەخت مۆلەتی لە  لایەن سەرۆکی گروپەکەیەوە پێدرابێت) و ڕاهێنانەکانی بنیاتنانی توانای توێژینەوە، وۆرکشۆپ و چالاکی تر،
  • پێزانین و ئاماژەدان بە ناوی سەنتەری تویژینەوە وەك وابەستەبوونی (ئەفیلیەیشن) لە سەرجەم بڵاوکراوەکاندا، یان لە کاتی دەرکەوتنی لە ڕاگەیاندنەکاندا بە بۆنەی پڕۆژەکانی گروپەکەی، وە
  • نوسین و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی (دوو هەفتە جارێك یان مانگانە) بۆ سەرۆکی گروپەکەی.
کارامەیی و توانای پێویست
  • کارامەیی رێکخراوەیی و بەڕێوەبردنی کاتی نایاب.
  • کارامەیی پەیوەندیکردنی زۆر باش (بە نوسینیشەوە).
  • کارامەیی باش لە ئای تی.
  • شارەزایی باش لە زمانی ئینگلیزیدا (بە تایبەت لە خوێندنەوە و نوسین). پیشاندانی شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی وا باشترە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی TOEFL, IELTS یان تاقیکردنەوەی تری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بێت.
  • پیشاندانی پێشینە لە دەستپێشخەری، چارەسەرکردنی کێشە، و توانای گونجاندن.
  • توانای کارکردن لە ژیر فشار و پابەندبوون بە دوامۆڵەتەکانەوە.
  • جێی متمانە و پشت پێبەستن بێت و  خۆهاندەر بێت.
  • توانای هەبێت سەربەخۆ کاربکات.
  • توانای کارکردن و بەشداری کردن لە ناو  تیم و پەرەپیدانی پەیوەندی کاردکردنی باشی هەبێت لە گەڵ گروپهکەی و ئەندامان و ستافی سەنتەری توێژینەوە.
  • لێهاتووی گوێگرتن و هاوکاریکردنی بەهێز بێت.
  • توانای گونجاندن لەگەڵ کاتەکان و شوێنی کارکردن.
چۆنێتی پێشکەشکردن دەتوانیت داوا بەرز بکەیتەوە بۆ بەشدار بوون لە گروپەکانی توێژینەوە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمی پێشکەشکردنە ئۆنلاینەی لای خوارەوە و ناردنیCV   یەکی نوێی خۆت بە فۆڕماتی PDF: http://spu.edu.iq/form/index.php/464795/lang-en دوا بەروار بۆ پێشکەش کردن ٢٥/٩/٢٠١٧ یە. تێبینی تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت لە سەنتەری توێژینەوە بەڵام بواری توێژینەوەی خۆت لە گروپەکانی لای سەرەوە نابینیت، ئەوا ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ناردنی پێشنیار (پڕۆپۆزەڵ) و پلانەکانتان دەکەین بۆ کردنەوەی گروپ و پرۆژەی توێژینەوەی نوێ. گەر هەر پرسیارێکتان هەیە، تکایە پەیوەندی بە سەنتەری توێژینەوە بکەن لە ڕێگەی research@spu.edu.iq
This shortcode LP Profile only use on the page Profile