ئەمشەو كاتی كارابوونی زانكۆلاین كۆتایی دێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت سەعات ١٢ی ئەمشەو كاتی كارابوونی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی تەواو دەبێت.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: سەعات ١٢ی ئەمشەو ڕێكەوتی ١٦-٩-٢٠١٧ كاتی كارابوونی زانكۆلاین كۆتایی دێت و چیتر درێژناكرێتەوە، بۆیە داوا لە دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی دەكەین لەم چەند سەعاتەی ماوە پەلە بكەن لە داواكاری پێشكەش كردن لە ڕێگەی زانكۆلاین.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: هەركاتێك ئەنجامەكانی خولی دووەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بگات بە وەزارەتەكەمان كاتی كارابوونی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووەم رادەگەیەنرێت.