ڕاگەیاندنى شەش پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
یەکەم/ پۆستەکان:
- ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :
- ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى .
- ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک .
- ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى زانستە پراکتیکیەکان/ هەڵەبجە .
- ڕاگرى پەیمانگەکان :
- ڕاگرى پەیمانگەى زانستى کۆمپیوتەر.
- ڕاگرى پەیمانگەى هەڵەبجە.
- ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى بەکرەجۆ .
دووەم/ مەرجەکان :
ا- مەرجەکانى ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
ب- مەرجەکانى ڕاگرى پەیمانگەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە مامؤستا کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 7/9/2017) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.