له په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان سیمیناریك به‌رێوه‌چوو
به‌رواری 27/8/2017 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كانی سنوری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ورو به‌ری ، راگرایه‌تی په‌یمانگا هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سیمینارێك سه‌باره‌ت به شێوازی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆی خوێندكاران له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و خستنه‌رووی زانیاری ورد‌و دروست به شێوه‌یه‌كی چرو پڕ له سه ر چۆنیه‌تی هه‌لبژاردنی ئه‌وبه‌شه‌ی كه خوێندكار ئاره‌زومه‌نده لێی وه‌ربگیرێت به پێی ئاستی كۆنمرهكه ی و پركردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به و به‌شانه له هه‌ر كۆلێژ و په‌یمانگایه‌ك بێت له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ریمی كوردستان .
وه دواتر گوێ گیرا بۆ سه‌ره‌نج و پرسیاره‌كانی خوێندكاران و به‌شداربووان و وه‌لامی ته‌واوی پرسیاره‌كانیان درایه‌وه له لایه‌ن راگرایه‌تی یه‌وه ئاماده‌یی ته‌واو نیشان درا بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران له پرۆسه‌كه‌دا وه‌ك سالانی رابردوو له كۆتایدا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خوێندكاران خواست و ئاماده‌بوانیش سوپاسی راگرایه‌تی په‌یمانگایان كرد كه سالانیكه هاوكاری خزمه‌تی خویندكاران ده‌كه ن له‌و قۆناغه‌ی خوێندنیان .