Back

خولێكی فۆتۆگرافی لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان بەڕێوەچوو

لەپێناو زیاتر ئاشنابوونی ئارەزوومەندانی كاری فۆتۆگرافی، پەیمانگای تەكنیكی دوكان -ی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خولێكی دوو رۆژەی لە (۲۰۱۷/٨/۲۲،۲۰) بۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی پەیمانگا و راگەیاندنی ناوەندە حكومییەكانی ناوچەكە و كۆمەڵێك فۆتۆگرافەر كردەوە. خولەكە بەناونیشانی (بنچینەكانی فۆتۆگرافی) بوو، بەشێوەی ئارەزوومەندانە و خۆبەخش لەلایەن مامۆستا و راهێنەر (دەریا سەعید) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی (Wolver Hampton) لە بەریتانیا و پسپۆر لە بواری بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و فیلم ئەنجامدرا، هەوروەها بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی لە هۆڵەكانی خوێندنی راگرایەتی پەیمانگا خولەكە وترایەوە، ئامانج لە كردنەوەی ئەم خولەش بۆ شارەزابوونە لە بنچینەكانی كاری فۆتۆگرافی بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ و ئەكادیمی كە لەئێستادا فۆتۆگرافەران گرنگی زۆری پێدەدەن و كاری لەسەر دەكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile