كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ به‌رده‌وامه
له درێژه‌ی كاره‌كانی یه‌كه‌مین ڕۆژی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ كه هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان پێ ی هه‌ستاون ، بەئامادەبوونی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د. ئارام سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد موستەفا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ و توێژەرانی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی له هۆڵی هۆتێل ڕامادا له شاری سلێمانی كاره‌كانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بواری ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ ده‌ستی پێكرد،
سه‌ره‌تا له پاش خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و به‌رزی ناوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، ووتاری به‌ڕێز پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ‌و ووتاری به‌ڕێز د.ئارام سه‌رۆكی زانكۆی جیهان پێشكه‌شكران و ڕۆڵ و گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌یان له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند‌و هیوایان خواست بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانس ببێته مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی بواری زانستی و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان.
له ووتاره‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون ته‌ئكیدی له: كاركردن و هه‌وڵی جددی بۆ دەستپێكردنی خوێندنی پیشەیی بەهاوكاری و سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی دەدەین، بەڵێنی دا دەدەین كە ئەنجامدانی ئەم جۆرە كۆنفرانسانە بەردەوام بێت لە ئایندەدا بۆ برەودان بە پەیوەندی زانستی و خزمەتی كۆمەڵگاكەمان.
له درێژه‌ی ووتارهكهییدا سەرۆكی زانكۆ پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد كە هەمیشە پشتیوانی زانكۆ بووە بۆ ئەنجامدانی چالاكی و پرۆژەكانی چاكسازی و ریفۆرمی خوێندنی تەكنیكی، هەروەها سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی جیهان لە سلێمانی كرد كە هاوكاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە بە هاوبەشی.
پاشان به‌ڕێز پ.ی.د.سۆران سەعید سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری كۆنفرانسه‌كه ووتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و دواتر پرۆفیسۆر د. نعومی سلیم ناسراو به دایكی زانست و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنفرانسه‌كه ووتاریان پێشكه‌ش كرد‌و ئاماژه‌یان كرد به گرنگی بایه‌خ دان به بواری ئه‌ندازیاری و كۆمپیوته‌رو به‌شه‌كانی كه بۆ زانستی ئه‌مڕۆ دوو بواری گرنگ و هه‌ستیارن بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پێشخستنی ژیانی خه‌ڵكی و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
له كۆتایی به‌شی سه‌رله‌به‌یانی كۆنفرانسه‌كه‌دا توێژینه‌وه‌ی پرۆفیسۆرسیگریۆ ئۆماتو له په‌یمانگای ئۆساكای یابانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له بواری پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه له‌پاش نیوه‌ڕۆش كاره‌كانی كۆنفرانس به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاریشه كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ سبەینێش به‌رده‌وام بێت.
یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و کۆمپیوتینگ، لەژێر چاودێری بەرێز د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بەچاودێری راستەوخۆی پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.ئارام سەرۆکی زانکۆی جیھان و بەھاوبەشی ھەردوو زانکۆ بەرێوەدەچێت.