رۆژی ١٩ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٦ لەهۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ستافی تاوەری خێزانی تەندروست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، پانێڵێک و ۆرکشۆپێکی زانستی بۆ رۆژی جیهانی شەکرە ئەنجامدرا.
ئەم چالاکییە زانستیە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی) بە هەماهەنگی تاوەری خێزانی تەندروست بۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە رێکخرابوو، تەوەری یەکەم ۆرکشۆپێکی لەخۆ گرتبوو کە لەلایەن هەریەک لە (د. داهات حەوێزی- پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرەو غودە) و (د ساکار احمد عبدالله – پسپۆری Molecular Biology) پێشکەشکراو باس لە نەخۆشی شەکرەو نیشانەو چارەسەرو دواین زانیارییە نوێکانی جیهان لەبارەی نەخۆشییەکەوە خرایەڕوو.
تەوەری دووهەمیش بە پانێڵێک دەستیپێکرد کە هەریەک لە (د.کەژوەست حەمەڕەش- پزیشکی پسپۆڕی پێست، د.رەوشت ئومێد جاف- پزیشکی پسپۆڕی ئێسک، د.پروشە شوان- پزیشکی پسپۆڕی خۆراک) بەشداربوون و بەووردی تیشکیان خستە سەر لایەنەکانی نەخۆشییەکەو ئەو کاردانەوانەی بەهۆی نەخۆشییەکەوە تووش دەبێت، لە کۆتاییشدا میوانان بە پرسیاری زانستی بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد














