هەواڵ و چالاکیهەواڵی سەرەکی

بۆ یەکەم جار تیمێک لەخوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەنیکی سلێمانی بەشداری پێشبڕکێیەکی زانستی دەکەن لە وڵاتی ئیتاڵیا

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و، لەسەر ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و، بەمەبەستی هاندان و پاڵپشتیکردنی ئاستی زانستی
تیمێک لەخوێندکارانی به‌شی ته‌كنیكی كارگیڕی كار له‌ زانکۆی پۆلیتەنیکی سلێمانی بەرەو ووڵاتی ئیتاڵیا بەرێدەکەون.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەلی پێشبڕکێ بۆ پرۆگرامی پێشبڕکێی جامی دەستپێکردن لە چوارچێوەی پرۆژەی (RISE) بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبەرواری 1-7-2026 لەسەر وێبسایتی زانکۆ https://spu.edu.iq/en/call-for-applications -start-cup-competition-2026-in-italy-for-spu-students/ ، چەند پرۆژەیەک لەلایەن چەند خوێندکارێکی زانکۆوە پێشکەشکراو دەرئەنجام باشترین پرۆژە کەسەرجەم داواکاری پێشبڕکێکەی تێدا بەرجەستە کرابوو پێشنیارکرا بۆ چونەپێشبڕکێ لەنێوان زیاتر لە ٤٥ پرۆژەی پێشکەشکراو لەلایەن زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان.
دەرئەنجام تیمێک خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە خوێندکاران (پاڤێڵ کاوە لەتیف) و (ئەوین عومەر علی) وەک گروپێکی سەرکەوتو هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێی کۆتای لەشاری تۆرین لە وڵاتی ئیتاڵیا کە ١١ تیم پاڵێوراون بۆ پێشبڕکێی کۆتایی. بیرۆکەی خوێندکارانی زانکۆمان بریتیە لە سودوەرگرتن لە بەکارهێنانی پاشماوە ڕوەکییەکان لە پیشەسازی جۆراوجۆردا بە ناونیشانی ” Decentralized Bio-Circular Network and Green Skills Engine”
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە تیمی سەرکەوتوو کردو، دیدو بۆچونی زانکۆی تایبەت بە پاڵپشتیکردن و هاندانی خوێنکاران خسەڕوو . هەروەها هانی تیمی بەشداربوویدا کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئاست بەرز، وەئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەکی زانستی بۆ خوێندکاران، پاشان بەڕێزیان ئاماژەیان بە کاری پێکەوەیی کرد بەتایبەت پاڵپشتی ڕاگرە بەڕێزەکان بۆ پشتگیریکردنی ئەم جۆرە پرۆگرامانە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و ئاسانکاری بۆیان.
هەروەها بەڕێزیان ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی بەرزنرخاند لە کاروچالاکیە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت لە ڕەخساندنی هەلی ئاڵوگۆڕی زانستی بۆ خوێندکاران لە وڵاتانی ئەوروپا. شایانی باسە ئەم پرۆگرامە لە چوارچێوەی پرۆگرامە داراییەکانی ئەوروپا جێبەجێدەکرێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە (C.V) خوێندکارانی بەشداربوو

زیاتر ببینە
Back to top button