لە ڕۆژی ( ١٤ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٦ )و لە ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی، کە هاوکاتیشە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی شەکرەو ، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان دەربارەی بارودۆخی تەندروستییان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە سەرای سلێمانی بەشداری لە ڕێکخستنی چالاکییەکی تەندروستیدا کرد کە تیایدا تیمێکی پسپۆڕ لە زانکۆ پشکنینی خۆڕایی بۆ ( ٧٦٤ ) هاووڵاتی شاری سلێمانی ئەنجامدا لەگەڵ پێدانی ڕێنمایی گونجاو بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستییان.
ئەم بەشدارییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگا و بەشداریکردن لە چالاکییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە بەخشینی زانست و خزمەت بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروستتر.














