چالاکی خوێندکاران و مامۆستایانهەواڵ و چالاکی

پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی شەکرەی بەڕێوەبرد

رۆژی (١٢ / تشرینی دووەم / ٢٠٢٦)،بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و، بەئامادەبوونی پ.ی.د سۆلاف جوهر علی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پ.د جەلال عبداللە محمد ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگیڕی سلێمانی، پ.ی.د چۆمان علاءالدین عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی یەکەم سیمپۆزیۆمی خۆی بەناونیشانی: ڕۆژی جیهانی شەکرە (هۆشیاری، خۆپاراستن و چاودێری باشتر) بەڕێوەبرد.


وتاری دەستپێکی سیمپۆزیۆم لەلایەن پ.ی.د سۆلاف جوهر علی پیشکەشکرا.
پانیڵی یەکەمی سیمپۆزیۆم بە بەشداری د. ئەمیر اللەکرم هەورامی، پ.ی.د ڕێزان عبدالکریم علی، پ.د مزەفەر محمد محمد سعید بەناونیشانی: (دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشی شەکرەو باشترکردنی دەرئەنجامە تەندروستییەکان، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی لەجۆری دووەمیان هەیەو ئەو ژنانەی لەکاتی دووگیانیاندا لەگەڵ نەخۆشی شەکرەدا دەژین) پێشکەشکرا.


پاشان چەندین پڕۆژەی زانستی خوێندکارانی بەشەکانی پەیمانگە خرانەڕوو.
دواتر پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆم بە بەشداری پ.د پەری محمد عزیز، پ.ی.د نیاز مستەفا کەمال بەناونیشانی (دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشی شەکرەو باشترکردنی دەرئەنجامەکان، بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە) پێشکەشکرا.
لەکۆتاییدا سوپاس و پیزانینی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی لەلایەن پ.ی.د سۆلاف جوهر علی ڕاگری پەیمانگەوە پێشکەش بە پانێلست و ئامادەکارانی سیمپۆزیۆم کرا.

زیاتر ببینە
Back to top button