لە چوارچێوەی ئەندامێتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران (ACSTI)و، بە چاودێری ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ، ڕۆژی ( ٢-٦ / تشرینی دووهەم / ٢٠٢٦)، (پ.ی.د. زانا فارس محمد) مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشی پەرستاری لەگەڵ خوێندکارەکەی بەناوی (محمد بازاد محمد) بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی
Assessment of Knowledge, Awareness, and Practices
Regarding Silent Myocardial Infarction Among Elderly
Diabetic Patients in Sulaimani city،
بەشدارییانکرد لە ( ٢٧ )هەمین دیداری خوێندکارانی داهێنەر بە ناونیشانی “التعلیم والتدریب في ظل التطور التكنولوجي”
شایانی باسە ئەم توێژینەوەیەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەرتاسەری زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، تاکە توێژینەوە بووە کە هەڵبژێردراوە لەلایەن زانکۆی ناوبراوەوە هەروەها توێژینەوەکە یەکێک بووە لەو (٦٠ )توێژینەوەیەی کە لە نێوان (١٨٩) توێژینەوەی زانکۆکانی ووڵاتانی عربی هەڵبژێردرا.



