سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاگاداردەکاتەوە بۆ ئەو خوازیارانەی کە دەیانەوێت بەشداربن لە خولی پێداگۆجی زانکۆمان کە دەتوانن لە رێکەوتی ٥/١١/٢٠٢٦ تا بەرواری ١٩/١١/٢٠٢٦ داواکاری بە شێوەی (ئۆنلاین) پێشکەش بکەن.
مەرجەکانی بەشداربوون:
١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا.
ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندویانە پێویستە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەیان یاخود پشتگیریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنن کە تیایدا ئاماژە کرابێت کە بڕوانامەکەیان لە پڕۆسەی یەکسانکردندایە .
٢. توانستی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەیەکێک لەم بڕوانامانەی خوارەوە پیشان بدات، و بڕوانامەکەی بەسەر نەچووبێت سێ ساڵی بەسەردا تێنەپەریبێت تا بەرواری دەستپێکردنی خولەکە .
- Academic IELTS =5
- TOEFL IBT = 59
- TOEFL PBT = 414
- PTE = 52
یاخود ئەو بڕوانامانەی لەلایەن سەنتەرەکانی زمانی سەر بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشرێت کە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی بەکاردێت و تیایدا نووسراوە کە ئەم بڕوانامەیە هاوتای 5 ی( IELTS )ە ، ڕاست و دروستی بۆ کرابێت لەلایەن سەنتەرەکانی زمانەوە.
هەریەکێک لەو بروانامە نێودەوڵەتیانەی سەرەوە پێویستە ڕاستی و دروستی بۆ کرابێت، وە ئەگەر ڕاستی و دروستی بۆ نەکرابێت ئەوا ئەو بڕوانامەیە هەژمار ناکرێت.
هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت لەو فێرخوازانەی کە تاقیکردنەوەیان کردووە و چاوەڕێی ئەنجام دەکەن .
٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەت یاخود زانکۆکەت کە ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی کرابێت ، ئاماژە بەوە کرابێت کە بەرێزت رێگەت پێدراوە بەشداری خوولەکە بکەیت لەو کاتانەدا کە لەلایەن سەنتەرەکەوە دیاری دەکرێت و کار ئاسانی تەواوت بۆبکەن بۆ بەشداریکردن لە خولەکەدا.
هەنگاوەکانی پێشکەش کردن :
- لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت. دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین بریتییە لە ١٩/١١/٢٠٢٦ https://forms.gle/BW75Eyj7UNgKNQK2A
- ئەو دۆکیومێنتانەی کە پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمە ئۆنلاینەکە بنێردرێت ، ئامادە دەکرێت بە دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) لەسەر پەڕەی (A4) بۆ هەر دۆکیومێنتێک.
- پاش تەواو بوونی ماوەی پێشکەش کردنی ئەلکترۆنی ،سەنتەرەکە پەیوەندی بەو خوازیارانەوە دەکات کە گشت مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە ، بۆ هێنانی دۆکیومێنتەکان و تەواو کردنی مامەڵەکە لە کات و بەرواری دیاری کراو . ئەو فێرخوازانەی مەرجەکانی وەرگرتنیان نیە پەیوەندیان پێوە ناکرێت.
هیچ دۆکیومێنتێک وەرناگیرێت ئەگەر بە هەنگاوەکانی پێشکەش کردندا تێنەپەریبێت و پێویست بە سەردان کردن ناکات تا ئەو کاتەی کە پەیوەندیت پێوە دەکرێت لە رێگەی ئیمەیڵەوە. لە حاڵەتی بوونی هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی Pedagogy@spu.edu.iq
سەنتەری پێداگۆجی تەنها بەرپرسیارە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان لەڕێگەی ئیمەیڵی سەنتەرەوە و تاکە ڕێگەی پەیوەندی بەرێزتان دەبێت بە سەنتەرەوە.
٤. ژمارەی کورسیەکان دیاری کراوە و پێشینە بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە زۆرترین ماوە بەسەر دوابڕوانامەیاندا ڕۆشتووە.
٥. خولەکە (٦) مانگ دەخایەنێت ، هەفتەی (٢)ڕۆژ ، ڕۆژی (٣)کاتژمێر لە کاتی بەیانیان بەڕێوەدەچێت لە رۆژانی ١ شەممە و ٣ شەممە کاتژمێر ٩ بۆ ١٢..
