هەواڵ و چالاکی

بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێک لەو مامۆستایانەی کە پلەی پرۆفیسۆریان بەدەستهێناوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

ڕۆژی ( ٢٨ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٦ ) لە مەراسیمێکی شایستەداو بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئامادەبوونی پ.د.عەلی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ کۆمەڵێک لەمامۆستایانی زانکۆمان کە پلەی پرۆفیسۆریان بەدەست هێنا ڕێکخرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکردو پاشان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا ستایش و دەستخۆشی ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرد کە ئەم پلەیان بەدەستهێناوە و بە گرنگییەوە باسی لە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە زانستییە کرد و هیوای خواست ببێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ زانکۆ لەڕووی ئەکادیمی و کارگێڕییەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەپای هەوڵ و ماندووبوون و بەدەستهێنانی باڵاترین پلە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.

زیاتر ببینە
Back to top button