سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی پاوەر و کۆنترۆڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (AVA Automation) و سەکۆی ئەندازیاران، کۆرسی بنەماکانی کلاسیک کۆنتڕۆڵیان لە ئۆتۆمەیشنی پیشەسازیدا ئەنجامدا.
کۆرسەکە ڕۆژی ( ٢١ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٦ ) بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ خوێندکارانی بەشی پاوەر و کۆنترۆڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە کە تیایدا خوێندکاران بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانیان خوێند.
ئامانجی کۆرسەکە بریتیبوو لە بەهێزکردنی لێهاتوویی کرداری (Practical Skills)قوتابیان و ئەندازیارانی تازە دەرچوو لە بواری کلاسیک کۆنتڕۆڵدا، تێگەیشتنی تەواو لە پێكهاتە سەرەکییەکانی پانێڵی کارەبایی (Control Circuits & Power Circuits)، فێربوونی خوێندنەوە و دیزاینکردنی نەخشە کارەباییەکانی پیشەسازی (Schematic Diagrams).



