هەواڵ و چالاکی

هەلی بەشداریکردن لە ۆرک شۆپی ” Erasmus Days” بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

کۆتا ڕۆژی پێشکەشکردن ( ١٢ / ١٠ / ٢٠٢٦ ) کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ

لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆژەی (RISE) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی –بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار عبدلله عزيز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی بەشداریکردن لە ۆرک شۆپی “Erasmus Days” بۆ مامۆستایان و ستاف و خوێندکارانی کۆلێجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
ئەم ۆرک شۆپە تایبەتە بەئاشناکردنی پرۆگرامی (Erasmus+) تایبەت بەئاڵوگۆڕی مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران لەگەڵ زانکۆکانی ئەوروپا.
لەم ۆرک شۆپەدا بەووردی باسی چۆنێتی خۆئامادەکرن و پێشکەشکردن دەکرێت، هەروەها بەشداربووان ئاشنا دەکرێن بە نوێترین هەوڵەکانی زانکۆ لەوبوارەدا.
گرنگی پرۆگرامی ناوبراو لەوەدایە کە خوێندکارانی زانکۆمان دەتوان بۆماوەی یەک وەرزی خوێندن (Semester) لەیەکێک لەزانکۆکانی ئەوروپا درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن و، مامۆستایان و ستافی زانکۆمان دەتوان بەشداری خوولی جۆراو جۆر بکەن بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک.
پێویستە بەشداربوو ئاستی زمانی ئینگلیزیان زۆرباش بێت.
ڕێکەوتی دەستپێکردن : ١٣-١٠-٢٠٢٦  
کاتژمێر : ٩:٣٠ – ١٢:٣٠
کەمپی چواچرا- کۆلێجی ئەندازیاری- نهۆمی ٣- ئەکادیمیای سیسکۆ
ژمارەی بەشداربووان لە ٣٠ بەشداربوو تێپەڕناکات، بۆیە بەڕەچاوکردنی هاوسەنگی لەنێوان ژمارەی ستاف و خوێندکاران و ڕەگەز و دابەشبوونی یەکسان لەنێوان کۆلێجەکان بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی بەشداربووان دەدرێت کە لەڕێگای نامەی (WhatsApp) وە ئاگاداردەکرێنەوە لەوەرگرتن یان وەرنەگرتن.

تێبینی: بەتەنها پڕکردنەوەی فۆرمی بەشداریکردن بەمانای وەرگرتن نایەت، بەڵکو دەبێت پێشکەشکار چاوەڕوانی نامەی وەرگرتن بێت وە لە زووترین کاتدا وەڵام بداتەوە، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نابێت، له‌ كۆتاییدا به‌شداربووانی ۆرك شۆپه‌كه‌ بڕوانامه‌یان پێده‌به‌خشرێت.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەمەبەستی بەشداریکردن کلیک لەم لینکەی لای خوارەوە بکە
‏https://forms.gle/51Q6VLVRzkGgW9s18
یان سکانی (QR) سه‌ر وێنه‌كه‌ بکە.

زیاتر ببینە
Back to top button