زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بەرەو پێشبردن و بەجیهانیکردنی زانکۆ لە ڕووی ئەکادیمییەوە
هەر بۆ ئەم مەبەستە هەمیشە لە هەنگاوەکانی ئامادەکردنی باشترین توێژینەوەکاندایەو ، باشترین توێژەرەکانیش هەوڵ بۆ کاریگەرترین توێژینەوەکان دەدەن
زانکۆمان لە ڕیزبەندیی جیهانیی زانکۆی ستانفۆرد بۆ ٢٪ی زانایانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ سەرکەوتنێکی تری تۆمار کرد و دوو مامۆستای زانکۆمان بەڕێزان
پرۆفیسۆر د. سەرهەنگ سەروەت حەمە
د. هیوا موحسین ئەحمەد
وەک باشترین دوو زانای جیهان دەستنیشانکران و ناویان چووە ناو ڕیزبەندی باشترین ٢٪ ی توێژەرانی جیهان
Worldꓹs Top 2% Scientists-2026
ساڵانە زانکۆی ستانفۆرد کە زانکۆیەکی ئەمریکییەو ساڵی ١٨٨٥ دامەزراوە، بە هاوبەشیکردن لەگەڵ ئێڵسڤییەر کە دامەزراوەیەکی بڵاوکردنەوەیە و خاوەندارێتی داتابەیسی سکەوپەس دەکات و، پاش پشتبەستن بە داتابەیسی سکەوپەس کە یەکێکە لە بەناوبانگترین داتابەیسەکان، کە باشترین گۆڤارە زانستییەکانی تێدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئاماژەپێدان بە دەکات هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرترین تویژینەوەکانی توێژەرانی جیهان دەکات و پۆلێنیان دەکات بەسەر ٢٢ بواری سەرەکی و ١٧٤ بواری لاوەکیی زانستیدا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە توێژەران پاش پشتبەستن بە داتاکانی (Composite Score) لەسەر ئەم بنەمایانە هەڵدەسەنگێنرێن
• کۆی ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەکان
• ژمارەی H-index
• ژمارەی Hm-index
• ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە بەتەنها نووسیویەتی
• ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک نووسەری یەکەم ناوی هاتووە
• ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک کۆتا نووسەر ناوی هاتووە
خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵ دوو مامۆستای زانکۆمان ناویان چووەتە ناو ڕیزبەندی ( ٢٪ ) توێژەرانی جیهان.
