سندوس ئەرسەلان ساڵح، خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیای/ قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری گەیاندن، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆسدا توانیویەتی توێژینەوەیەکی زانستی بە شێوەی تاکنووسەر (Single Author) لە گۆڤاری نێودەوڵەتی Journal of Intelligent Manufacturing and Special Equipment، سەر بە Emerald Publishing Limited، بڵاوبکاتەوە.
توێژینەوەکە بەناونیشانی “Enhancing pacemaker technology: a rechargeable pacemaker design with innovative power source and battery” باس لە دیزاینی پەیسمەیکەرێکی دووبارە پڕکراوەوە و سەرچاوەی وزەی نوێ دەکات.
ئەم دەستکەوتە، بە تایبەتی لە تەمەنێکی گەنج و لە قۆناغی خوێندنی بەکالۆریۆسدا، نموونەیەکی بەرچاوە لە بەشداریکردنی گەنجان لە توێژینەوەی زانستی و، نیشانەیەکە لە پەرەسەندنی تواناکانی توێژینەوەی ئەندازیاری لە کوردستاندا.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، خوێندکار سندوس ئەرسەلان بە گەنجترین توێژەری ساڵی ٢٠٢٥ لە ئاستی کوردستان و عێراقدا ناسێنراوە.
