سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە لە دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست وگونجاو بۆ خوێندکاران و گشت ستافی ئەکادیمی و فەرمانبەرانی زانکۆ لە گشت کۆلێج و پەیمانگاکاندا.
لەوچوارچێوەیەداو بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان لە پاڵ جوانی سروشتی ناوچەکە، گرنگییەکی تایبەتی بە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی کەشێکی تەندروست و ئارامی بۆ خوێندکارانی داوە.
ڕێکخستنی باخچە و شوێنە سەوزەکان، چاندنی دار و ڕووەک و گرنگیدان بە جوانکاریی دەوروبەری پەیمانگە، هەنگاوێکن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو و لەبار بۆ خوێندن و ژیانی زانستی و کۆمەڵایەتیی خوێندکاران.
ئەم هەنگاوانە تەنها بۆ جوانکردنی شوێنی خوێندن نییە، بەڵکو بەشێکن لە هەوڵەکانی پەیمانگە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و دروستکردنی ژینگەیەکی پاک، سەوز و تەندروست بۆ خوێندکاران و ستافی پەیمانگە.
