زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی بەرایی ناوی سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بڵاوکردەوە کەبە سیستمی پۆلیتەکنیک – پارالێڵ وەرگیراون
هەروەها ئەو خوێندکارانەی تانەیان لە ئەنجامەکان هەیە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێر ( ٩ ) سەرلەبەیانی تا ( ١ ) پاشنیوەڕۆ دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان بۆ تۆمارکردنی تانە لە ئەنجامەکان.
