هەواڵ و چالاکی

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ڕۆژی ١٦ / ئەیلول/ ٢٠٢٦ ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا، پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ کرد و جەختیکردەوە زانکۆ بە بەردەوامی هەوڵدەدات ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و گەشەپێدانی تەکنیکی و زانستی بۆ خوێندکاران دابین بکات، وە لە قۆناغی نوێی خوێندنیشدا هیوای سەرکەوتن و کۆششی زیاتری بۆ خوێندکاران خواست.
هەر لە کۆبونەوەکەدا ٣ / تشرینی یه‌كه‌م/ ٢٠٢٦ بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خویندن لە زانکۆ دیاریکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان لەسەر ئاستی ئامادەکارییەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆ بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێشکەشکرد، کە بریتیبوون لە: –
1 / ئامادەکاریەکان لە هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان
2 / دابینکردنی پێداویستییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندن.
3 / گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان
4 / ئامادەکردنی بەشەناوخۆییەکان بۆ خوێندکاران
5 / ئامادەکاری بۆ پلانی وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و ڕێکخستنی چالاکییەکان.
سەرۆکی زانکۆ لەکاتی گوێگرتن لە ڕاپۆرتەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەشە جیاوازەکانی زانکۆ کردەوەو، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەن کرد کەوەک یەک تیم وبەکاری پێکەوەیی کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کەلە سەرەتای ساڵی خوێندندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەروەها تیشک خرایە سەر بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی لە گشت بەشەکاندا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ کرد و داوای لێکردن کە بەردەوام چاودێری جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان بکەن تاکو ساڵی نوێی خوێندن بەشێوەیەکی سەرکەوتوو و بێگرفت دەستپێبکات.

زیاتر ببینە
Back to top button