Back

وۆركشۆپێك بەئامانجی پێگەیاندنی ماستەر راهێنەر ئەنجام دەدرێت

بە بەشداری نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپی یەكەمی بەرنامەی ( Improving the Capacities and Competencies of Iraqi TVET Leaders, Teachers and Trainers ) لە رۆژانی 9-13/7/2017 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە لێدوانێكدا پ.ی.د.ســەركەوت رۆستەم حەسەن نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: ئەم بەرنامەیە لەلایەن بریتش كاونسڵ (British Council) و بە هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ و بە سپۆنسەری یەكێتی ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت، بۆ جێبەكردنی بەرنامەكە لە كوردستان و عێراقدا (12) بەشداربوو هەڵبژێردراوە لەسەر بنەمای شارەزاییان لە خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی، ئێمەش وەك نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی بەشداریمان كردووە. سەبارەت بە ئامانجی بەرنامەكە پ.ی.د.ســەركەوت رۆستەم حەسەن رایگەیاند: بەرنامەكە بریتییە لە باشتركردنی جۆرایەتی وانە وتنەوە لە سێكتەری خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی لەسەر نوێترین پرۆگرامی راهێنان لەسەر بنەمای (Professional: Knowledge, understanding, skills & values )، وتیشی: بەرنامەكە لە 6 قۆناغ پێكدێت، 3 وۆركشۆپی یەكەم بریتییە لە ئامادەكردنی ئەم 12 بەشداربووە وەك (Super Trainer) كە بە سەرپەرشتی د.كریس سمیپ شارەزای نێودەوڵەتی بەریتانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە 3 وۆركشۆپی دووەمیشدا ئێمە وەك سوپەر ڕاهێنەر هەڵدەستین بە راهێنانی 10-12 بەشداربوو، كە دوای وەرگرتنی وانەكان نازناوی ماستەر راهێنەریان (Master Trainer) پێ‌ دەبەخشرێت و ئامادە دەبن بۆ ڕاهێنان پێكردنی كەسانی تر. بڕیارە ڕۆژانی 27-31/8/2017 وۆركشۆپی یەكەمی ماستەر راهێنەر لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت. راگەیاندنی زانكۆ/ شیروان جەمال  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile