Back

زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ خوێندكارانی تواناسازی خەرج دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجكردنی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلاری دیكەی وەك قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی راگەیاند، كە 179 خوێندكار سودمەند دەبن. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای ئەوەی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی (30) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكارانی تواناسازی درا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدا بە خەرجكردنی قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی، كە تایبەتە بە كرێی خوێندن، دەرماڵەی ژیان، دەرماڵەی هاوسەر، بیمەی تەندروستی و هاتوچۆ. وتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی بڕەكەی بریتییە لە (6,465,549 ) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، بۆ ئەوەش بڕە پارەكە بە یەك قۆناخ خەرج دەكرێت و، تیایدا (179) خوێندكاری بەرنامەی تواناسازی لە هەریەك لە زانكۆكانی (ئەمریكا، بەریتانیا، ئوستورالیا، سوید، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، رووسیا، ئیسپانیا، مالیزیا، توركیا، فەرەنسا، دانیمارك، مصر و ئیران) لێی سودمەند دەبن. لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو خوێندكارانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەكات،‌ كە ناویان لە لیستی ژمارە (7)ی ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتووە و، ژمارەیان (179) خوێندكارە، خۆیان یان بریكارەكانیان (وەكیل) سەردانی (ڕەنج وەلی علی) لە ژوری ژمارە (56) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان. بۆ بینینی لیستی ناوی قۆناخی حەوتەمی شایستەی دارایی خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی و وەرگرتنی زانیاری زیاتر كلیك لێرە بكە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile