Back

پەیامی سەوزایی و پاراستنی ژینگە لە دڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا

لە درێژەی هەوڵەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی ئەکادیمی و پەرەپێدانی ژینگەیەکی تەندروست، سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمان و چاودێری
پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ (پەیامی سەوزایی و پاراستنی ژینگە لەدڵی زانکۆ)دا دەستیپێکرد کە بە ئامانجی برەودانە بە کولتووری ژینگەپارێزی لەناو حەرەمی زانکۆدا، هەروەها هاندانی خوێندکاران و مامۆستایان لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان بۆ بەردەوامبوون لەبەشداریکردنی پڕۆسەی سەوزکردنی ژینگەی خوێندن، کە بەشێکە لە ستراتیژیی درێژخایەنی زانکۆ بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و دابینکردنی هەوایەکی پاک و گۆڕینی بۆ زانکۆیەکی سەوز و دۆستی ژینگە.

شایەنی باسە هۆبەی باخچەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەرکی بەسەوزکردن و پاراستنی خاوێنی ژینگەی زانکۆی لە ئەستۆ گرتووە.