Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆ لە ئاستی هەرێم و عێراق پلاتفۆمی تایبەت بە ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای خوێندی باڵای دروستکرد

وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەڕیوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار بۆ بە دیجیتاڵکردن و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، زانکۆی پۆلیتکنیکی سلێمانی بە فەرمی پلاتفۆڕمی ئەرشیفی ئەلکترۆنی( Digital Repository ) ی تایبەت بە ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای خوێندکارانی خوێندنی باڵای دروستکرد.
ئەم پلاتفۆرمە وەک ئارشیفی فەرمی زانکۆ کار دەکات بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا کە لەلایەن خوێندکارانی خوێندنی باڵاوە ئەنجام دراون. هەروەها ڕێگە دەدات بە توێژەران و خوێندکاران بە شێوەیەکی ئاسان نامەکانی خوێندنی باڵایان بەردەستبێت.
وە لە ئێستادا سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم کۆلێژانەی لای خوارەوە لە پلاتفۆڕمەکەدا بڵاو کراونەتەوە لە لایەن خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی باڵای زانکۆمان:

– کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی
– کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
– کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک
– کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی
– کۆلێزی تەکنیکی هەڵەبجە

وە لە هەمان کاتدا زانکۆامان گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ProQuest لە Web of Science وە دامەزراوەی EBSCO هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لەسەر داتابەیس و پلاتفۆرمی تایبەت بە خۆیان کە بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نوسراون.

شایەنی باسە ئەم پلاتفۆرمە یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق لە زانکۆمان دروستدەکرێت کە دەرفەت دەدات بە دەرچوانی خوێندنی باڵا لە زانکۆمان کە نامەکانی خوێندی باڵا بەشێوەی ئۆنلاین بەردەست بێ و لینکی تایبەت بەخۆیان هەبێیت و دواتر وەک سەرچاوەی زانستی بەکاربهێنرێت (Citation) لە لایەن توێژەران لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم پڕۆژەیە جەخت دەکاتەوە لە پابەندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە پشتگیری کردن و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، زیادکردنی کاریگەری ئەکادیمی و بەهێزکردنی ئامادەبوونی توێژینەوەکانی زانکۆ لە ئاستی جیهاندا.

سایتی ئەرشیفی ئەلکترۆنی زانکۆمان:https://repository.spu.edu.iq/