Back

گۆڤاری زانکۆمان لە یەکەمین ریزبەندی سکۆپەس بۆ ساڵی ٢٠٢٥، سایت سکۆری ۱.۳ (cite score 1.3 ) و کوارتایەڵی ۳ (Q 3) ی پێبەخشرا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنێت کە گۆڤاری زانکۆمان (گۆڤاری کوردستان بۆ زانستە کردارییەکان) پاش تۆمارکردنی لەلایەن داتابەیسی نێودەوڵەتی (سکۆپەس) لە مانگی ۸/ ٢٠٢٥ کە یەکێکە لە گەورەترین داتابەیسیە جیهانیەکان و متمانەیەکی زۆری هەیە لەلایەن توێژەران و دەزگا ئەکادیمیەکان. لە یەکەمین ریزبەندی کردنییدا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، گۆڤاری زانکۆمان سایت سکۆری ۱.۳ (cite score 1.3 ) و کوارتایەڵی ۳ (Q 3) ی پێبەخشرا واتە لە ریزبەندی سەرجەم گۆڤارە دانپێدراوەکانی جیهاندا دەکەوێتە نێوان ٥٠٪ – ٧٥٪ . ئەمەش نیشاندەری ئەو ڕاستییە کە ئەو توێژینەوانەی بڵاوکراوەتەوە لە ئاستێکی بەرزی زانستی نێودەوڵەتیدایە.

ئەم دەستکەوتە زانستیە گرنگە بە هۆکاری سەربەخۆیی زانستی و پشتگیری بەردەوامی سەرۆکایەتی زانکۆ و هەوڵ وکارامەیی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافی گۆڤارەکە و ئەو توێژەرە بەرێزانەیە کە توێژنەوەکانیان بڵاوکردۆتەوە لە گۆڤاری زانکۆمان.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان دەکەین و هیوای بەرەپێش چوونی زیاتری رەوتی زانست ئەکەین لە زانکۆمان.

سایتی گۆڤاری زانکۆمان: https://kjar.spu.edu.iq/index.php/kjar

‎گۆڤاری زانکۆمان لە سکۆپەس: https://www.scopus.com/sourceid/21101312177