Back

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری کۆنفراسی ( NAFSA )ی بۆ پەروەردەو خوێندنی باڵا کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لەسەر بانگهێشتی فەرمی دامەزراوەی (NAFSA)و بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا بۆ دووەمجار شاندی زانکوی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ  پ.د. هوشیار عبداللە عەزیز و، پ.ی.د. ئاودێر محەمەد ئەحمەد بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، بەشداری لە کۆنفرانسی ناوبراودا کرد کە لە شاری ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا لە ڕێکەوتی ( ٢٦ – ٢٩ / ٥ / ٢٠٢٦ ) ئەنجام درا.

ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسی ساڵانەی (NAFSA2026) پێشخستنی پەروەردە و خوێندنی باڵا و بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو دوو سیکتەرە بوو لە ڕێگەی چەند تەوەرێکی جیاوازەوە لە نموونەی (جیهانی بە دیزاین) ئەمەش وەک بانگەوازێک بۆ کردەوە پیشەییەکان بەمەبەستی داهاتووی فێربوونی جیهانیی لە ڕێگەی پلاندانانی ئامانجدارو، داهێنانی بوێرانە و هاوکاری ستراتیژی.

بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 8000 لە سەرکردەکانی خوێندنی باڵاو زانکۆکان لە زیاتر لە ١١٠ وڵاتی جیاوازەوە بەشدار بوون.

شایانی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهەمان پلان و خۆئامادەکاری ساڵی ڕابردوو توانی لە پێشەنگی ئەو زانکۆیانەدا بێت کە زۆرترین دیداری زانستی و کۆبوونەوەی بەرهەمدار ئەنجام بدات بۆ خزمەتی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، کە لە داهاتووەیەکی نزیکدا ئەو پرۆگرامانە ڕادەگەیەنرێن.