زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆكانی توركیا و قوبرس ۆركشۆپێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌دروشمی ( هه‌ماهه‌نگی زانكۆكان ، كاری ئه‌كادیمی به‌ره‌و پێش ده‌بات) وا بڕیاره كاتژمێر 6 ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/7/8 له‌هۆڵی سیمیناری هۆتێل تایتانیك له شاری سلێمانی ، به‌مه‌به‌ستی لێك نزیك بونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی ۆركشۆپ و دبدارو سیمینار، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ۆركشۆپێك له‌گه‌ڵ 6 زانكۆی ووڵاتانی توركیا و قوبرس كه پێكهاتوون له زانكۆكانی ( یوزونجو ئیل، بینگۆل، هاران، قوبروسی نێوده‌وڵه‌تی، فیرات، سیرت) ئه‌نجام بدات، هاتنی شاندی زانستی ئه‌م 6 زانكۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی له‌دوای سه‌ردانێكی پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هات كه‌له مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی ئه‌و دوو ووڵاته‌ی كردبوو.
شایانی باسه وابڕیاریشه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ئه‌و زانكۆیانه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن و یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتن واژۆ بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی / ڕاگه‌یاندنی زانكۆ
هه‌واڵساز / سۆران حسن
فۆتۆ/ ڕێگا احمد