Back

کۆرسێکی سێ مانگی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. هوشیار عبدللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپیدانی کار ( CDC ) بەهاوبەشی ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی کۆرسیێکی زمانی ئینگلیزی سێ مانگی بۆ خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبرد.

لە کۆرسەکەدا ٢٢ خوێندکار بەشداربوون و، تیایدا جەخت لە لێهاتوویەکانی گفتوگۆکردن و بەهێزکردنی ڤۆکابولەری کرایەوە.
کۆرسەکە بەشێکە لە چالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە مەبەستی ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار.