
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕیزبەندی زانکۆ نموونەییەکانی وڵاتانی عەرەبی
لە نوێترین هەڵسەنگاندنی «ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران»، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی نێو زانکۆ نموونەییەکانی وڵاتانی عەرەبی، لە بوارەکانی ڕاهێنان و مەشقی نێودەوڵەتی خوێندکاراندا.
ئەم ڕیزبەندییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێگەی زانکۆ لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و پشتگیرییەکی زۆرتر بۆ دروستکردنی دەرفەتی ڕاهێنان و فێربوونی کرداری بۆ خوێندکاران دەرەخسێنێت.
