Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ڕانكی زانكۆكانی عێراق و كوردستاندا له‌ئاستێكی باشدایه‌

ئاماده‌كردنی / ڕاگه‌یاندنی زانكۆ هه‌واڵساز: سۆران حسن بۆ ده‌رخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و ڕێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌و چالاكییه‌ گشتییه‌كان له‌زانكۆكاندا ، ماڵپه‌ڕێكی جیهانی له‌ ئه‌نجامدانی ڕانكینگێكی زانستیانه‌دا ئاستی زانستی زانكۆكانی پله‌ به‌ندی كردووه‌ . به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕانكینگه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌كۆی 30 زانكۆی حكومی و ئه‌هلی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌ ڕیزبه‌ندی یانزه‌هه‌میندایه‌. به‌ڵام گه‌ر ته‌نها زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌كۆی 15 زانكۆ له‌ ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌م دایه‌. وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌كۆی 121 زانكۆی حكومی و ئه‌هلی له‌ ڕیزبه‌ندی بیست و نۆ هه‌مدایه‌. ساڵانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانی جیهانه‌وه‌ یان له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕ گۆڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رزی ئاستی زانكۆكانی جیهان ده‌كرێت له‌ناویاندا زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش. وه‌  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ كه‌ ئامانج لێ ی دروست كردنی كێبڕكێییه‌كی زانستییه‌ بۆ پێشخستنی چالاكی و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان. بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و سه‌یركردنی ڕانكی هه‌موو زانكۆكانی جیهان و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له‌ڕێ ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی uni rank تایبه‌ت به‌ ڕانكیگ ببینن. http://www.4icu.org/iq/kurdistan/
This shortcode LP Profile only use on the page Profile