
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت کە پابەندە بە پەرەپێدانی توێژینەوەی بەرز، پیشەیی و کاریگەر لەسەر کۆمەڵگا
زانکۆ پشتیوانی دەکات لە ڕاگەیاندنی San Francisco Declaration on Research Assessment و بنەماکانی هەڵسەنگاندنی بەرپرسیارانەی توێژینەوە (Responsible Research Assessment)، کە جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان تەنها نەبێت بە پێوانەکانی گۆڤار و Impact Factor، بەڵکو گرنگی بدرێت بە:
- کوالیتی زانستی توێژینەوە
- نوێکاری
- کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا
- جۆراوجۆری توێژینەوە زانستییەکان
هەروەها زانکۆ پابەند دەبێت بە پشتگیری پەرەپێدانی یەکسانی و شفافێتی، و دابین کردنی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و هەڵسەنگێنەران.
زانکۆ باوەڕی وایە ئەم ڕێبازە کەلتووری توێژینەوە بەهێز دەکات و یارمەتی دەدات کاری ئەکادیمی کاریگەرتر بێت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا.
بۆیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە فەرمی بووە بە ئەندامی ئەو دامەزراندنانەی کە پشتگیری پەرەپێدانی توێژینەوەی ئاست بەرز و کاریگەر دەکەن، وەک لەم بەستەرانەی خوارەوە:
