
سمیناری باشترین جێبەجێکردنەکانی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان پێشکەشکرا
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی ئامادەکردنی خوێندکارانی زانکۆ بۆ ڕاهێنان لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت سمیناری باشترین جێبەجێکردنەکانی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی(Internship Program)ی ئەنجامدا.
سمینارەکە لە ڕێکەوتی ١٨ / شوبات / ٢٠٢٦ لەلایەن مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بۆ خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پێشکەشکرا.
لە سمینارەکەدا تیشک خرایەسەر ئامانج و گرنگی و ڕۆڵی زانکۆ لە پرۆگرمی ڕاهێنانی تواناکان.


