Back

وۆرکشۆپی بیرۆکەی پڕۆژەکەت دیاری بکە بەڕێوەچوو

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کورد ـ ماد بۆ گەشەپێدانی کولتوری و دیموکراسی وۆرکشۆپی بیرۆکەی پڕۆژەکەت دیاری بکە (Generate Your Business Idea) ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە لە ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار – کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا ئەنجامدراو، ماوەی دوو ڕۆژی خایاندو، لەلایەن د.سامان ساڵح فەرەج،مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری نیشتمانی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کار وترایەوە.
پڕۆگرامی “بیرۆكەی پڕۆژەكەت دیاریی بكە” لەلایەن ڕێكخراوی نێودوڵەتیی كار(ILO) دانراوە و لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان بە مەبەستی ئاراستەكردنی دەرچووانی زانكۆكان و لاوان بۆ دامەزراندنی بیرۆكەی پڕۆژە پێشكەش دەكرێت و لەلایەن ڕاهێنەری متمانە پێدراوی ڕێكخراوی نێودوڵەتیی كارەوە بەڕێوە دەبرێت.