
خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ تیمێکی تەندروستی ئەمریکی بەشداری ڕاهێنان دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییە هاوبەشاکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی ، شەش خوێندکاری بەشە تەندروستییەکانی زانکۆمان لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کارەوە لەگەڵ تیمێکی تەندروستی ئەمریکی بەشداری ڕاهێنانێکیان کرد لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی باریکە.
لە چالاکییەکەدا خوێندکارانی بەشداربوو ڕاستەخۆ لە ژێر چاودێری تیمێکی تەندروستی ئەمریکی خزمەتگوزاری پێشکەش بەدانیشتوانی کەمپی باریکە دەکەن.
چالاکییەکە ماوەی ٥ ڕۆژی خایاندو خوێندکارەکان راوێژو ڕێنماییان لە پزیشکە پسپۆرەکان وەردەگرت.




