
زیاتر لە ١٣٠ فێرخواز بەشداری تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن
بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی دامەزراوەی ئیمپێریەڵ کاتژمێر (٩)ی سەر لەبەیانی ڕۆژی (٢٥ /کانونی دووەم / ٢٠٢٦)لەهۆڵەکانی سەنتەری نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست ئەنجام درا. جێگەی ئاماژەیە، زیاتر لە ١٣٠ فێرخوازی هەردوو سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری زمان و کەلتوری دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست بۆ کۆرسەکانی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدەن.
شایەنی باسە تاقیکردنەوەکان لە ماوەی ڕۆژانی (٢٥-٢٦/کانونی دووەم/ ٢٠٢٦)
بەیانیان کاتژمێر ( ٩ بۆ ١٢ ) و
پاشنیوەڕوان لەکاتژمێر ( ٢ بۆ ٥ )بەڕێوە دەچن.







