
بانگەوازێکی نیشتمانی لە ناوەندە ئەکادیمییەکانەوە بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا
بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی هەریەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ، پڕۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
هەنگاوی کردەیی و دەستپێشخەریی مرۆیی خرایەگەڕ بۆ بەهاناوەچوونی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.
لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی، نیشتمانی و ئەخلاقی، وەک وەڵامێک بۆ دۆخە سەخت و دژوارەکەی ڕۆژئاوا، ناوەندە ئەکادیمییەکان هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانیان ڕاگەیاند .
تیمەکانی وەرگرتنی کۆمەک و هاوکارییەکان، لەڕۆژی یەکشەممە (٢٥-١-٢٠٢٦ تا ٢٩-١-٢٠٢٦ ) ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ ی بەیانییەوە تا ٩ی شەو بەردەوام دەبێت
شوێنەکانی وەرگرتنی کۆمەک و هاوکارییەکان:
١. کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی – دەرگای سەرەکیی زانکۆ (سەر شەقامی ڕاپەڕین).
٢. کەمپی ناوشاری زانکۆی سلێمانی – دەرگای سەرەکی.
٣. کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا – دەرگای سەرەکی.
٤. پەیمانگە تەکنیکیەکانی سلێمانی – بەختیاری.
بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
524 9325 0772
948 8886 0771
345 3418 0750
شایەنی باسە جۆری ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی لەئێستادا خوشک و برایانمان لەڕۆژئاوای کوردستان زۆرترین پێویستییان پێیەتی و لەبنکەکانی کۆکردنەوە وەردەگیرێن:
١. پێداویستیی تایبەت بە منداڵان: تەواوی پێداویستییە سەرەتاییەکان، بەتایبەتی (شیر، دایبی و جلوبەرگی منداڵان).
٢. جلوبەرگ و پۆشاک: جلوبەرگی گونجاو بۆ هەردوو ڕەگەز و تەواوی تەمەنەکان.
تێبینی: تکایە با جلوبەرگەکان نوێ بن، یان زۆرپاک و شیاوبن بۆ بەکارهێنان.
٣. خۆراک و پێداویستیی ژەمەکان: هەموو جۆرە خۆراکێکی وشکە و ئەوانەی کە زوو تێک ناچن و هەر ماددەیەکی تری خۆراکی )















