
زیاتر له‌پێنج هەزار خوێندكار له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدا
ڕۆژی( ٢١ / کانوونی دووەم / ٢٠٢٦ ) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، تاقیكردنه‌وه‌ی کۆتایی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی بۆ مۆدیوڵی (EAP Listening & Speaking) بۆ ( ٥١٩٣ ) خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می (به‌یانیان و ئێواران)ی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری یەکەمە بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م كه‌له یه‌ك كاتدا بە شێوەی مەرکەزی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ردوو بەشی تیۆری و پراكتیكی .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ٨ ساڵه بەسەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی خوێندنی كۆرسی فاونده‌یشنی زمانی ئینگلیزی لەزانكۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات .
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری باشی لەسەر چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکاران هەبووە و توانراوە بۆ قۆناغەکانی داهاتوویان سوودی لێوەربگرن.































