
ئیڤێنتی هاوبەشی داهێنەرانی ئایندە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( ٧ / کانوونی دووەم / ٢٠٢٦ ) لەشاری سلێمانی ئیڤێنتی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، زانکۆی جیهان – سلێمانی و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەناوی “داهێنەرانی ئایندە” ئەنجامدرا .
ئیڤێنتەکە بەئامادەبوونی باڵیۆزی ولاتان ، ئەندامانی پەرلەمانی عیراق و کوردستان نوێنهری وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، سهرۆك زانكۆكان ، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیست، مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو .
سەرەتای ئیڤینتهكه بهساتێك وهستان بۆ گیانی پاكی شههیدان دەستی پێکرد
ووتاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەلایهن پرۆفیسۆر د. هوشیار عبدالله عزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی پیشكهشكرا .
داهێنەرانی ئایندە یەکەم ئیڤێنتی هاوبەشە کەلەسەر ئاستی عیراقدا هەلی بەشداریکردن دەڕەخسێنێت بۆ خاوەن بیرۆکەو پرۆژەی داهێنەرانەو ، پاش ئەوەی نزیکەی ( ٥٠٠ ) پرۆژە ئامادەکران ، لەئەنجامدا تەنها ( ٥٠ ) پرۆژە هەڵبژێردرا تا لەڕێگەی ئیڤێنتەکەوە سپۆنسەریان بۆ دیاری بکرێت
ئامانج لەم ئیڤێنتە ، خستنەڕووی تواناکانی گەنجان و خوێندکارانە لەبواری داهێنان و تەکنەلۆژیادا ، هەروەها دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بەهێزە لە نێوان کەرتی ئەکادیمی و بازاڕی کاردا.
لە میانهی چالاکییەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی پڕۆژە زانستییەکان کرایەوە وەک هەنگاوێک بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕێکخەرانی ئیڤێنتەکە ئاماژەیان بەوە دا کە هەماهەنگی نێوان زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان لەگەڵ ڕێکخراوە خوێندکارییەکان، دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکان و هاندانیان بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگی گۆڕانکاری و داهێنان.
لەم ئیڤێنتەدا چەندین پانێڵ و گفتوگۆی زانستی پێشکەشکراو پێشانگای تایبەت بەخاوەن پڕۆژەکان نمایشکرا .










